بۆچی شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر خێرا بڵاوده‌بێته‌وه؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به‌م دواییانه ده‌ركه‌وت به‌ناوی" ئۆمیكرۆن" پێده‌چێت پێكهاته‌ی بۆماوه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسێكی دیكه‌ی وه‌رزی تێكه‌ڵاو بوبێت ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆر خێراتر بڵاوببێته‌وه به‌راورد به شریته‌كانی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرنگتره ئه‌م شریته نوێیه نیشانه و ماكی مه‌ترسیدارتری نییه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه توێژه‌ره‌وه‌كان له " نفرس" كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته و سه‌نته‌ره‌كه‌ی له كامبریدج- ماساتشۆستس ه داتاكانی پێكهاته‌ی بۆماوه‌ی زنجیره‌ی ئۆمیكرۆنیان شیكردۆته‌وه و تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه تێكه‌ڵاوبونێك له پێكهاته‌ی بۆماوه‌ی شریتی DNA ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤایرۆسێكی دیكه كه هۆكاری توشبوونه به هه‌ڵامه‌ت تێكه‌ڵاوبووه و تا ئێستا ئه‌م تێكه‌ڵاویه له‌هیچكام له شریته كۆنه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوینه‌داوه.
فینكی ساوندارراجان پزیشكی پسپۆڕی ئه‌ندازیاری زینده‌ییه و به‌شداری كردوه له نوسینه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باس له‌وه ده‌كات له‌م حاڵه‌ته‌ی تێكه‌ڵاوبوونی شریتی ڤایرۆسی كۆرۆنا به ڤایرۆسی دیكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوه‌تی ئه‌و توانایه له‌ده‌ست بدات كه وایده‌كرد نیشانه‌ی توندی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر توشبووان ده‌ربكه‌وێت.
PM:07:47:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2476
جار خوێنراوه‌ته‌وه