پسپۆڕان: به‌م شێوه‌یه پشوو بده‌ن
وێستگە ستایل-
زاناكان به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته هه‌مووان كات تایبه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی" هیچ شتێك" چونكه ئه‌مه سوودی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری" فاست كۆمبانی" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ناكرێت مرۆڤه‌كان به به‌رده‌وامی كار بكه‌ن و بیر بكه‌نه‌وه چونكه مرۆڤ ڕۆبۆت و ئامێر نییه و مێشك پێویستی به پشوو هه‌یه.
مه‌به‌ست له نه‌كردنی هیچ شتێك ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ كات ته‌رخان بكات له‌گه‌ڵ خۆیدا و هیچ كارێك نه‌كات و پلان بۆ هیچ دانه‌نێت و ته‌نها پشوو بدات.
جای دیكست نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ت زانستیه و ده‌ڵێت" به‌رده‌وام لام وابووه كه پشوودان وه‌ستانه له كاركردن و ته‌ماشاكردنی تیڤی و یاریكردن و خوێندنه‌وه به‌ڵام له‌ڕاستیدا پشودان واته وه‌ستانی ڕاسته‌قینه له ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێك و نه‌كردنی هیچ كارێكه و ته‌نانه‌ت چوون بۆ سینه‌ما و ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی یۆگاش له لیستی پشووداندا نیین"
جای ده‌ڵێت" گه‌یشتومه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی به‌سه‌ربردنی كات له گه‌رماو باشترین كاتی پشووه یان شۆردنی قاپهكانه یان پیاسه‌كردنه به‌ناو دارستان و ئه‌وه‌ی گرنگه هیچ بابه‌تێك سه‌رقاڵت نه‌كات و وه‌ستان له كاركردن و ئه‌نجام نه‌دانی هیچ كارێك بۆ ناوهیهك یارمه‌تی زیادكردنی توانای داهێنان و به‌رهه‌مهێنانت ده‌كات"
PM:05:18:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوهتهوه