خانمان پێویسته چەند جار سەردانی پزیشک بکەن لەماوه‌ی دووگیانی‌دا؟
وێستگە ستایل-
خانمان له ماوه‌ی دووگیانی‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجاریان بێت دووگیان ببن ئه‌وه پرسیارێكی زۆر له‌لایان دروست ده‌بێت ئاخۆ له‌و ماوه‌یه‌دا پێویسته چه‌ند جار سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن؟
دكتۆره سانا پزیشکی نەخۆشیەکانی ئافرەتان و منداڵبوون و نەزۆکی ده‌ڵێت" هەر ئافرەتێک بەلایەنی کەم پێویستی بە ٨ سەردانی پزیشکە لەکاتی سکپڕی."
سەردانەکان لەم کاتانە دەکرێن:
1.سەرەتایی سکپری تاکو 12 هەفتە.
2.هەفتەی 16.
3.هەفتەی 18-20
4.هەفتەی 28
5.هەفتەی 31
6.هەفتەی 34
7.هەفتەی 38
8.هەفتەی 40
9.هەفتەی 41
لەهەفتەکانی سەرەتای دووگیانی‌دا كاتێك سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ ده‌كه‌یت ئه‌وه زانیاریه‌كان ده‌خرێته داتای پزیشکه‌وه وه‌ك" پێوانی فشاری خوێن و تۆمارکردنی کێشی نەخۆش و سۆنەر بۆ دڵنیابوون لە سکپریەکەی و لێدانی دڵی کۆرپەڵە هەروەها ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی تاقیگەیی لەگەڵ پیدانی چارەسەری پیویست."
هاوكات لەکۆتا هەفتەکانی سکپڕی بەهەمان شێوە لەگەڵ باسکردن و پلاندانان بۆ پرۆسەی منداڵبوون و چاودێری دووانی منداڵبوون و شیرپێدانی سروشتی، سەردانەكان جیاواز دەبێت بەپێی پێویستی سك‌پڕ و باری تەندروستی خۆی و كۆرپەكەی.
PM:04:55:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2488
جار خوێنراوه‌ته‌وه