‌7 بیرۆكه‌ی‌ هه‌ڵه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری بیستوته‌

وێستگە ستایل-

چەندین بیرۆكەی نادروست هەیە كە زۆرێك لە ئێمە وا تێگەیشتوین كە ئەمانە بە مانای پەیوەندییەكی خراپ دێت لە ژیانی هاوبەشدا ، لەڕێی ئەم بابەتەوە دەتوانن بەو بیرۆكە هەڵانە ئاشنا ببن كە تەمەنێكە دەوترێت و گوێمان لێیەتی .

1- پەیوەندی باش پێویستی بە ماندوو بوون نییه‌ :
بە پێچەوانەوە ئەگەر دەتەوێت پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت زۆر باش بێت ئەوە پێویستە خۆت ماندوو بكەیت و كار لەسەر خودی خۆت بكەیت ، ئەو كەسانەش كە ڕاست بیر لە بابەتی هاوسەرگیری ناكەنەوە ئەوە ناتوانن ژیانێكی ئارام دروست بكەن و ئەوانەش كە بۆ بەم بابەتە باش بیردەكەنەوە ناچنە پەیوەندی هەڵەوە .

2- بۆڵە و شەڕكردن ئاماژەیە بۆ پەیوەندیەكی خراپ:
پێچەوانەی ئەم بیركردنەوەیە ڕاستە بە جۆرێك ئەو دوو هاوبەشەی كە بۆڵە و كێشەی ئاسای لە نێوانیاندا دروست دەبێت ناوبەناو ئەوە مانای وایە پەیوەندیەكەیان سروشتییە .

3- ئیرە بردن مانای ئەوە دەبەخشێت هاوسەرەكەت خۆشی دەوێیت !
توێژەرەوەیەكی بواری دەرونی دەڵێت "گومان و شك كردن تەنها مانای ئەوە دەگەیەنێت بەرامبەرەكەت دڵنیا نیە لێت و هیچ پەیوەندی بە خۆشەویستیەوە نییە، ئەو كەسانەش كە لە پەیوەندیەكانی پێشتردا گومانیان بردوە بە بەرامبەرەكەیان ئەوە ئەم ڕەفتارە بەردەوام دەبێت تەنانەت لە ژیانی هاوسەرگیریشیدا "

ئەم توێژەرەوەیە دەڵێت " هیچ شتێك لەوە  خۆشتر نیە هاوسەرەكەت متمانەی پێت هەبێت و هیچكات ناتوانرێت بیركردنەوەی كەسێك كە گومانببات بگۆڕێت بۆ ئەوەی بەو شێوەیە نەبێت چونكە ئەم كەسانە بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن كە كەی متمانە بە بەرامبەرەكەیان بكەن و كەی متمانەیان پێی نەمێنێت "

4- "پەیوەندیەكەتان زۆر باشتر دەبێت دوای ئەوەی بونە خاوەنی منداڵ "
نوێترین توێژینەوەی زانستی ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئاستی بەختەوەری نێوان هاوسەرەكان كەم دەبێتەوە چونكە ئەرك و بەرپرسیارێتی سەر شانی هاوسەرەكان زیاتر دەكات و پێویستە هاوسەرەكان دوای ئەوەی دەبنە خاوەنی منداڵ زۆر زیاتر لە پێشتر ئاگاداری پەیوەندی نێوانیان بن "

5- ئەگەر هاوبەشی ژیانت تۆی خۆش بوێت ئەوە لە پێناو تۆدا خۆی دەگۆڕێت :
بە تەواوەتی ئەم بیرۆكەیە هەڵەیە و ئەو كەسەی ئەم قسەیە دەكات بێگومان ناتوانێت ئەم بیركردنەوەیە بەسەر خۆیدا پەیڕەو بكات ئیتر چاوەڕێی چی لەو خەڵكانە دەكات كە ئەم بیرۆكەیەیان پێ دەڵێت "

6- نەیان توانی بەردەوام بن جیابوونەوە :
لە ڕاستیدا پەیوەندی سەركەوتووی نێوان دوو هاوسەر بە تەواوەتی كاردانەوەی ڕاستەوخۆی هەریەك لە دوو هاوسەرەكەیە بۆ ئەوەی چەند دەیانەوێت پەیوەندیەكەیان بەردەوام بێت .

7- كە عاشق دەبیت مانای وایە بەردەوام خۆشحاڵ دەبیت !
توێژینەوەیەك دەڵێت " هیچ مرۆڤێك نیە بە شێوەیەكی بەردەوام هەست بە ئارامی و ئاسوودەی بكات تەنانەت ئەگەر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەو كەسەش بەردەوام بێت كە عاشقی بووە ، چونكە هەندێكجار هاوبەشی ژیان بێزاركەر دەبێت و بەرامبەرەكەی بریندار دەكات .
 


PM:05:02:02/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 3504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌