ئه‌و پزیشكه‌ی به‌هه‌ڵه قاچی نه‌خۆشێكی بڕیه‌وه سزادرا
وێستگە ستایل-
دادگای نه‌مسا به‌بڕێك پاره سزای ئه‌و پزیشكه‌یدا كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه قاچی نه‌خۆشێكی به‌ته‌مه‌نی بڕیوه‌ته‌وه.
ئه‌و پزیشكه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ی كردوه ته‌مه‌نی 43 ساڵه و باس له‌وه ده‌كات به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆییه‌وه ئه‌م بابه‌ته ڕویداوه به‌ڵام دادوه‌ر وه‌ك تۆمه‌تبار و به‌تاوانی" گوێ پێنه‌دان" سزایداوه به بڕی 2700 یۆرۆ كه ده‌كاته 3 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هه‌واڵه‌كه پێگه‌ی" گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه نه‌خۆشه‌كه ته‌مه‌نی 82 ساڵه و مانگی 5 ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن پزیشكێكه‌وه به هه‌ڵه قاچی بڕاوه‌ته‌وه و دوو ڕۆژ دوای نه‌شته‌رگه‌ری پزیشكه‌كه زانیویه‌تی كه به هه‌ڵه ئه‌م كاره‌ی كردوه.
هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه‌ی كه دوای ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه كۆچی دوایكردوه بڕی 5000 یۆرۆی وه‌ك قه‌ره‌بوو پێدراوه پێش ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌یان بگاته دادگا.
به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه تیایدا ئه‌نجامدراوه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا داوای لێبوردنی كردوه بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئه‌نجامدراوه و باسی له‌وه‌ش كردوه ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه بكرێت هه‌ڵه‌كه ڕویداوه و پزیشكه‌كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قاچی چه‌پی ببڕێته‌وه قاچی ڕاستی نه‌خۆشه‌كه‌ی بڕیوه‌ته‌وه.
PM:04:46:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2304
جار خوێنراوه‌ته‌وه