شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته سعودیه
وێستگە ستایل-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جۆری" ئۆمیكرۆن" ی ئاشكرا كرد.
ئه‌م بابه‌ته له‌ڕێی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كان له سعودیه له تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه هاوڵاتیه‌كه له یه‌كێك له وڵاته‌كانی باشووری ئه‌فه‌ریقا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و توشبووی ئه‌م شریته نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه.
هۆشداریه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه دوای ئه‌وه دێت به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری بۆ هاوڵاتیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامه داوا له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌ده‌م وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆناوه بچن.
هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی له گه‌شت ده‌گه‌ڕێنه‌وه داوایان لێده‌كرێت پشكنین بكه‌ن و خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان و ده‌وروبه‌ریان سه‌لامه‌ت بێت.
PM:03:20:01/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوهتهوه