كۆمپانیای فایزه‌ر جۆرێكی نوێ له ڤاكسین به‌رهه‌م ده‌هێنێت
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای فایزه‌ر له ئێستادا كار ده‌كات له‌سه‌ر دروستكردنی جۆرێكی نوێی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌و ئامانجه‌ی كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رگری له دژی شریته نوێكه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه به‌ناوی" ئۆمیكرۆن" دروست بكات له له‌شی مرۆڤدا.
ئه‌لبێرت پۆرلا سه‌رۆكی كۆمپانیای فایزه‌ر له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی "CNBC" ی ئه‌مه‌ریكی باسی له‌وه كردوه كه هێشتا ناڕوونیه‌ك هه‌یه له‌باره‌ی شریته نوێكه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه كه له باشووری ئه‌فه‌ریقا تۆماركراوه و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش به شریتێكی" ترسێنه‌ر" ناویبردوه" و پۆرلا باس له‌وه‌ش ده‌كات له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو له‌وه تێده‌گه‌ن ده‌توانن چی بكه‌ن بۆ دروستكردنی جۆرێكی نوێی ڤاكسین.
ئێسال كۆمپانیای " فایزه‌ر" له‌گه‌ڵ كۆمپانیای " بیۆنتیك" سه‌رقاڵی دروستكردنی جۆرێكی نوێی ڤاكسینن كه به‌هێزتر بێت له‌م جۆره‌ی ئێستا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری زیاتر له له‌شدا دروست بكات و هه‌ر كات پێویست بێت ئه‌وه له‌ماوه‌ی 95 ڕۆژدا ڤاكسینه نوێكه‌یان ئاماده ده‌بێت و بۆ ساڵی داهاتوو 4 ملیار ژه‌مه ڤاكسین به‌رهه‌م ده‌هێنن.
AM:11:49:01/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2848
جار خوێنراوهتهوه