ڕه‌تی كرده‌وه ڤاكسین وه‌ربگرێت و به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
پێش ئه‌وه‌ی به ڤایرۆسی كۆڤید-19 گیان له‌ده‌ست بدات كۆتا وشه‌كانی ئه‌وه بووه كه كه‌سێكی ڕوه‌كییه و نایه‌وێت ڤاكسین وه‌ربگرێت به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه‌وتۆته سه‌ر ته‌خته‌ی نه‌خۆشخانه ئومێی ئه‌وه‌ی خواستوه یه‌ك چركه له كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسین وه‌ربگرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه گلین ستیل ی ته‌مه‌ن 54 ساڵ 27 ی مانگی ڕابردوو پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردوه و ده‌ركه‌وتووه توشبووه و به‌هۆیه‌وه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپ بوون چووه ئه‌مه‌ش وایكردوه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی ببات و بۆ چاره‌سه‌ر براوه‌ته به‌شی چاودێری چڕ.
ستیل یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی دژی وه‌رگرتنی ڤاكسین بووه چونكه كه‌سێكی ڕوه‌كی بووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقیكراوه‌ته‌وه ئه‌م پیاوه ڕه‌تی كردۆته‌وه ڤاكسین وه‌ربگرێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بدات به هاوسه‌ره‌كه‌ی وتووه " خۆزگه ڤاكسینم وه‌ربگرتایه"
ئیمای هاوسه‌ری ستیل ده‌ڵێت" من هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینم وه‌رگرتوه و ناچارم به ته‌نها ڕوبه‌ڕووی داهاتوو ببمه‌وه دوای گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌م، به‌ڵام ئومێد ده‌كه‌م هه‌موو كه‌س ڤاكسین وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئازیزانی بمێنێته‌وه"
PM:07:53:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه