مۆنالیزانه‌كه‌ی ئه‌فغانستان چۆته ئیتاڵیا
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ڕوخساری به ته‌واوه‌تی گۆڕاوه" شریات جولا" كه له ناوه‌ڕاستی ساڵانی هه‌شتاكان به مۆنالیزاكه‌ی ئه‌فغانستان ناسرابوو دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رگری گۆڤاری" ناشیونال جوگرافیك" له‌و كاته‌وه تا ئێستا دۆخی وڵاتی ئه‌فغانستان باش نه‌بووه و به‌تایبه‌ت به‌م دواییانه له‌دوای هاتنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
ئێستا ئه‌م خانمه ته‌مه‌نی 49 ساڵه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له پاكستان ژیاوه به‌و ئومێده‌ی ئه‌فغانستان دۆخه‌كه‌ی ئاسایی ببێته‌وه به‌ڵام ئاواته‌كه‌یان نه‌هاتۆته دی و چۆته ئیتاڵیا و مه‌كته‌بی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه جۆلا داوای یارمه‌تی له ئیتاڵیا كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستان جێبهڵێت و حكومه‌تی ئیتاڵیاش هاوكاری كردوه.
هێشتا چیرۆكی جه‌نگی ئه‌فغانستان كۆتایی پێ نه‌هاتووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی وڵاتان كاریان بۆ كردوه به‌تایبه‌ت دوای ساڵی 2001 به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و وڵاته له جه‌نگدا ده‌ژی.
ساڵی 1985 بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كی ئه‌م خانمه له‌سه‌ر گۆڤاری" ناشیونال جوگرافی" بڵاوكرایه‌وه ئه‌و كاته ته‌مه‌نی ته‌نها 12 ساڵ بووه و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه ناونرا" مۆنالیزاكه‌ی ئه‌فغانستان"
PM:05:01:26/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2676
جار خوێنراوه‌ته‌وه