ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی مه‌ترسیداری جۆره نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبویه‌وه
وێستگە ستایل-
وته‌بێژی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی" كریستیان لیندمایر" ئاشكرای كردوه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كۆده‌بنه‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لیندمایر باسی له‌وه كردوه هه‌وڵی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئێستادا بۆ ئه‌وه‌یه تێبگه‌ن له‌باره‌ی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاخۆ مه‌ترسیدارتره له جۆره‌كانی پێشوو یان هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشووه.
تا ئێستا نزیكه‌ی 100 شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و زانینی كاریگه‌ری شریته‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه.
وه‌ستاندنی گه‌شت كردن له وڵاته‌كانی باشووری ئه‌فه‌ریقا یه‌كه‌م ڕێنماییه كه ته‌ندروستی جیهانی بۆ وڵاتان ده‌ریكردوه و توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن شریته نوێكانی ئه‌م ڤایرۆسه تا چه‌ند له چالاكی ڤاكسینه‌كانی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:04:19:26/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2828
جار خوێنراوه‌ته‌وه