ته‌نانه‌ت دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌م كاته‌دا مه‌ترسی توشبوون به كۆڤید-19 زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن زانا ئوستورالیه‌كان ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه دوای 3 مانگ له وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد ده‌بێت.
گۆڤاری BMJ بابه‌تێكی تایبه‌تی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هانووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی فایزه‌ر بایۆنتیك یان وه‌رگرتوه دوای ماوه‌یه‌ك له وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه توشی كۆرۆنا ببن، هه‌مان ده‌رئه‌نجام ئه‌گه‌ری زۆره بۆ ڤاكسینه‌كانی دیكه‌ش ڕاست بێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن دوای 90 ڕۆژ له وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بووه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتوه چونكه چالاكی ئه‌و دژه ته‌نانه‌ی له‌ناو له‌شیان دروست بووه كه‌مبۆته‌وه .
هاوكات شریته نوێكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانكاری له پێكهاته‌یاندا دروست بووه و ئه‌و كه‌سانه‌ش توش ده‌كات كه ڤاكسینیان وه‌رگرتوه.
PM:07:43:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 4968
جار خوێنراوه‌ته‌وه