پسپۆڕێك: پیاوان له‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه بێ ئاگان
وێستگە ستایل-
ئه‌كادیمست " ئه‌ندریه كابرین" گه‌وره پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕوسی هۆشداری ده‌داته پیاوان ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی خانمان توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن.
له دیمانه‌یه‌كی بۆ ڕادیۆی مۆسكۆ باسی له‌وه كردوه كه پیاوان مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك هه‌یه هه‌رچه‌نده نه‌خۆشییه‌كه زۆر باو نییه به‌ڵام مه‌ترسیداره.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" زۆر گرنگه پیاوان ئاگاداربن و له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌یه‌كی سادده‌وه وه‌ك هه‌ستكردن به نائارامی له ناوچه‌ی سنگ و ئازاری ڕژێنه‌كانی مه‌مك سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زوو نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكرێت هه‌تا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
به‌گوێره‌ی داتاكان ته‌نها له ساڵی 2020 نزیكه‌ی 21462 كه‌س به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 172 توشبویان پیاو بوون.
PM:02:44:26/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3600
جار خوێنراوه‌ته‌وه