ئه‌لیسا توڕه بووه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی" ئه‌لیسا" له‌ڕێی تویتێكه‌وه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یدایه‌وه كه باسیان له‌وه ده‌كرد ئه‌م خانمه به گوله نه‌بڕه‌وه چۆته ئاهه‌نگه‌كه‌ی له به‌غداد.
ئه‌لیسا نوسیویه‌تی" سه‌ردانكردنی من بۆ به‌غداد سه‌ردانكردنی كه‌سوكار و ئه‌وانه بووه كه خۆشم ده‌وێن و خۆشیان ده‌وێم و هیچ پێویستم به گوله نه‌بڕ نه‌بووه و ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ی ده‌وترێت بێ بنه‌مان و هیچ ڕاست نین و تیمێكی ئه‌منی پارێزگاریان له ئاهه‌نگه‌كه كرد هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ر وڵاتێكی دیكه بم و شاره‌كه به ته‌واوه‌تی سه‌لامه‌ته و ئاره‌زوو ده‌كه‌م چیتر ئه‌م قسانه بڵاو نه‌كه‌نه‌وه و ئاڵوگۆڕی پێ نه‌كه‌ن"
دوێنێ ئه‌لیسا له به‌غداد ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی سازكرد و ئاماژه‌ی به دڵخۆشی خۆی كرد بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی كردویه‌تی و له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی له‌كاتی گۆرانی وتندا باس له‌وه ده‌كرا كه گوله نه‌بڕی پۆشیوه له ترسی ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌و شاره تیایدایه.
PM:07:07:24/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4208
جار خوێنراوه‌ته‌وه