له‌كاتی توڕه‌بوون و ناكۆكی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌م 9 هه‌ڵه‌یه دوباره مه‌كه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
له ژیانی هاوبه‌شدا چه‌ند بابه‌تی خۆش ڕووبدات ئه‌وه‌نده‌ش گرفت و ناكۆكی به‌ڕێوه‌یه، باشتر وایه هه‌ركات ناكۆكی و كێشه كه‌وته نێوانتان له باسكردنی ئه‌م 9 بابه‌ته دوور بكه‌ویته‌وه.
1- ته‌ڵاق: ئه‌و كاته‌ی توڕه‌ن ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئاره‌زووی دوركه‌وتنه‌وه ده‌كه‌ن له یه‌كتر به‌ڵام بیر له ته‌ڵاق مه‌كه‌نه‌وه چونكه ڕێگه‌ی دیكه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كه.
2- ئازاری هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌ده: له‌كاتی ناكۆكیدا ده‌ست له هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رز مه‌كه‌ره‌وه چونكه ئه‌مه نیشانه‌ی به‌هێزی تۆ نییه و ڕق له دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت دروست ده‌كه‌یت.
3- نزای لێ مه‌كه: ناكۆكن و شه‌ڕتان كردوه ئاساییه به‌ڵام نزا له یه‌كتری مه‌كه‌ن و ئه‌مه له ئاینی ئیسلامیشدا ڕێگه پێدراو نییه و ڕه‌نگه نزاكه‌ت له‌و كاته‌دا قبوڵ ببێت.
4-ڕابردوو باس مه‌كه: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لاپه‌ڕه‌كانی ڕابردوو باس مه‌كه‌ن چونكه ئه‌مه گرفته‌كه زیاتر گه‌وره ده‌كات، هه‌زاران كێشه‌ی دیكه دروست ده‌كه‌ن.
5-منداڵه‌كانتان مه‌خه‌نه شه‌ڕه‌كه‌تانه‌وه: كاتێك ده‌نگه ده‌نگتان دێت ته‌نها هه‌ردووكتان بن، ڕێگه مه‌ده‌ن منداڵه‌كانتان ئه‌و دیمه‌نه ببینن ئێوه له كۆتایدا ڕێكده‌كه‌ونه‌وه به‌ڵام منداڵه‌كانتان خه‌م ده‌خۆن.
6-كه‌سوكارتان مه‌خه‌نه ناو كێشه‌كه‌وه: هه‌موو كه‌سێك گرفتی ده‌بێت به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سوكارتان مه‌خه‌نه ناو ناكۆكیه‌كه‌تان چونكه گرفته‌كه زیاتر گه‌وره ده‌بێت نه‌ك چاره‌سه‌ر بێت و ئه‌مه بۆ داهاتوو زیانی ده‌بێت.
7-به‌چاوه‌وه بوون یان جادوتان لێكراوه: ئێوه گرفت و ناكۆكی نێوان خۆتان هه‌یه ئه‌مه مه‌كه‌نه بیانوو و به‌رده‌وام ئه‌وه دوباره بكه‌نه‌وه كه بوون به چاوه‌وه یان جادوتان لێكراوه.
8-له وتنی قسه‌ی نه‌شیاو به‌یه‌كتری دوور بكه‌ونه‌وه: ئه‌م ڕه‌فتاره واده‌كات به‌رده‌وام ڕق و كینه له‌دڵتان دروست ببێت به‌رامبه‌ر به یه‌كتری.
9-ماڵه‌كه‌ت چۆڵ مه‌كه: چه‌ند شه‌ڕه‌كه‌شتان گه‌وره بوو ماڵه‌كه‌تان چۆڵ مه‌كه‌ن و بمێننه‌وه و گه‌وره‌ترین كێشه‌ش چاره‌سه‌ری هه‌یه.
PM:04:16:24/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 800
جار خوێنراوه‌ته‌وه