گۆڤارێك: پاشای ئیسپانیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی ده‌رزی لێدراوه
وێستگە ستایل-
گۆڤاری" زه تایمز" ی به‌ریتانی ئاشكرای كردوه ئاژانسی هه‌واڵگری ئیسپانی ده‌رزی هۆرمۆنی مێینه‌ی بۆ پاشای پێشووی وڵاته‌كه‌ی" خوان كارلۆس" به‌كارهێناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی پاشا چونكه ئه‌و دۆخه‌ی پاشا مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دروست كردوه.
ئه‌م گۆڤاره به‌ریتانیه زانیاریه‌كانی له "خۆسیه مانویل" به‌رپرسی پێشووی ئاسایشی ئیسپانیا وه‌رگرتوه و باسی له‌وه كردوه كه پاشای پێشووی وڵاته‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی ده‌رزی هۆرمۆنی بۆ به‌كارهێندراوه و له‌گه‌ڵیدا ده‌رزی تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆرمۆنی " تستۆستیرۆن" بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاره‌زوه سێكسیه‌كانی به‌كارهێندراوه و ئالوده‌بوونی پاشا به سێكس له‌و كاته‌دا گه‌وره‌ترین گرفتی وڵاته‌كه بووه.
بابه‌ت و هه‌واڵی ئاره‌زووی سێكسی پاشای پێشوو زۆر نوێ نییه و له چه‌ندین كتێب ئه‌وه باسكراوه و نوسه‌ری سه‌ربازی ئیسپانی" ئه‌مادیۆ مارتینیز" له كتێبه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردوه كه پاشا له‌گه‌ڵ 5000 ئافره‌ت هه‌بووه و ته‌نانه‌ت دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شاژنه سۆفیا له‌م بابه‌ته به‌رده‌وام بووه.
PM:04:06:24/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 6196
جار خوێنراوه‌ته‌وه