کوڕی منداڵێکی داون سیندڕۆم دەبێتە پزیشکی ددان
وێستگە ستایل-
دکتۆر صادر کوڕی باوکێکە بەناوی جاد و لەسوریا دەژین، باوکی حاڵەتی داون سیندرۆمی هەیە، ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌و منداڵه‌ی له باوه‌شی باوكێكی داون سیندرۆم گه‌وره ده‌بێت ئه‌وه پڕه له خۆشه‌ویستی هاوشێوه‌ی هه‌ر كه‌سێكی دیكه و ئه‌گه‌ر بمگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بكه‌مه باوكم ئه‌وه بێ دودڵی بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌م هه‌مان كه‌س باوكایه‌تی بۆ بكات"
ئه‌م پزیشكه له‌باره‌ی باوكیه‌وه ده‌ڵێت" باوكم بۆ ماوه‌ی 21 ساڵ باوك و هاوسه‌رێكی باش بوو و ته‌واوی هه‌وڵی بۆ ئه‌وه بوو ژیانێكی باش بۆ من دابین بكات"
باوكی صادر دوای ئه‌وه‌ی کۆمەڵگا پشتیان تێکردو بە پەککەوتە ناوزەدیان کرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری حاڵه‌تێكی تایبه‌ته و كاریان پێ نه‌دا خۆشبه‌ختانه خێزانه‌كه‌ی ڕویان تێكرد و ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و كاری بۆ خۆی دۆزیوه‌ته‌وه و من گه‌یاندوه به‌م ڕۆژه كه بومه‌ته پزیشكی ددان.
ئێستا صادر له‌گه‌ڵ دایك و باوكی له شاری حه‌ما له سوریا ده‌ژین و ده‌شڵێت" باوكم شانازی ده‌كات به‌وه‌ی من كوڕیم و هه‌ر كه‌سێك ده‌بینێت یه‌كه‌مجار باسی منی بۆ ده‌كات كه بومه‌ته پزیشك بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تیادایه توانیویه‌تی من په‌روه‌رده بكات و بمگه‌یه‌نێت به ئاستێكی باڵا."
PM:12:13:21/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3284
جار خوێنراوه‌ته‌وه