‌حەسودی چییه‌؟

وێستگە ستایل-


یەکێکە لە گرێ دەروونیەکان کە کەسی توشبوو ھەست بە نائاسودەیی دەکات لە بەرامبەر خۆشی و دەستکەوتەکانی کەسێکی تر، لە کاتێکدا لەسەر مافی ئەو نەکەوتووە.

دكتۆر هێمن پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی ده‌ڵێت" کەسانی حەسوود زۆربەی کات ھەستی نائارامی لە ناخیاندا کوڵپە دەکات، چونکە زۆربەی کات لە بیرکردنەوە، ئەژمارکردن، و بەراوردکردنی ژیانی خۆیان بە کەسانی ترن، و ئەم نائارامیەش پەرەدەسێنێت، بۆ دڵتەنگی، توڕەبوون، و ھەستی خۆ بەکەم زانین. تەنانەت ھەندێجار ئەوھەستی توڕەبوونە وایان لێدەکات کار و گوفتاریان بۆ زیانگەیاندن بێت بە بەرامبەرەکانیان، و لە ئەگەری زیان لێکەوتنیان چێژ وەرگرن و دڵخۆش بن."

بۆ ڕزگاربوون لە حەسودی دكتۆر هێمن ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ گرنگە ئەو کەسە بیر لەو باشی و دەستکەوتانەی کە لەژیانی خۆی ھەن بکاتەوە، و لە بیری بێت کە حەسودی بردن ئازارێکە و خاوەنەکەی ئەیچێژێت، بە حەسودی بردنی زیاتر ئەو ئازارە زیاد دەکات و خۆشیەکانی دەبات. ھەروەھا پێویستە زیاتر خۆیان سەرقاڵکەن بە ژیانی خۆیانەوە وەک لەوەی چاویان لە ژیانی کەسانی تر بێت، و ھاوڕێیەتی ئەوکەسانە بکەن کە خاوەن قەناعەتن و گەشبینن لە ژیانیان. ھەوڵبدە حەسودی کە ھەستێکی خراپە بگۆڕە بۆ گموحێکی دروست تا ھەوڵی باشترکردنی ژیانت بدات.


AM:11:05:21/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 8200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌