سه‌رۆكی پێشووی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" دۆناڵد تره‌مپ" بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێی ئاشكرا كرد به‌ناوی " TRUTH Social" و ئامانجی تره‌مپ له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه وه‌ستانه به‌ڕووی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا.
بڕیار وایه مانگی 11 ی ئه‌مساڵ پرۆگرامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بكه‌وێته كار و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌توانن به‌كاریبهێنن كه بانگهێشت كراون بۆ به‌كارهێنانی، و له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2022 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوده‌بێته‌وه و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌كاریبهێنێت.
تره‌مپ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كردوه كه هۆكاری دروستكردنی TRUTH Social بۆ وه‌ستانه به‌ڕووی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا و ئێستا له جیهانێكدا ده‌ژین گروپه توند ڕه‌وه‌كانی تاڵیبان له تویته‌ر زۆر بوون و سه‌رۆكه ئه‌مه‌ریكیه تایبه‌ته‌كه‌تان بێده‌نگ كراوه و ئه‌مه‌ش جێی قبوڵكردن نییه"