ئایفۆن 13 هاك كرا
وێستگە ستایل-
له بابه‌تێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا تیمێكی هاك كردنی چینی توانیان نوێترین مۆدێلی مۆبایلی ئایفۆن كه به‌م دواییانه خرایه بازاڕه‌وه له ماوه‌ی كه‌متر له 15 چركه‌دا هاك بكه‌ن، له پێشبڕكێیه‌كی جیهانی تایبه‌ت به هاك كردنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ زانینی ئه‌و ئاسته سه‌لامه‌تی و سیكویریتیه‌ی كه ئامێره‌كان هه‌یانه.
تیمی چینی "Kulun lab" له‌ڕێی چه‌ند پرۆگرامێكی تایبه‌ته‌وه توانیویانه ئایفۆن 13 هاك بكه‌ن و ئه‌مه‌ش بووه جێی تێڕامانی به‌ڕێوبه‌رانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد تیمه‌كه كاتی زیاتریان بوێت بۆ هاك كردنی ئه‌م مۆبایله و هۆكاری ئاسان هاككردنی ئه‌م مۆبایله بۆ لاوازی سیستمی سیكویریتی IOS 15 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تیمی هاككردنه‌كه وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی چۆنیه‌تی هاك كردنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردوه و ئه‌مه‌ش مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌ی به‌شداری كردن بووه له كێبڕكێكه‌دا.
پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" "Tianfu Cup 2021" ساڵانه به ئاماده بوونی چه‌ندین تیمی هاككردن به‌ڕێوه ده‌چێت و تواناكانی خۆیان له ئاست هاككردنی سیستمی سه‌لامه‌تی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه جیاوازه‌كانه و هه‌ریه‌ك له Apple وMicrosoft Exchange وGoogle Chrome وWindows به‌شدار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان هاك بكرێت و دواتر خاڵی لاوازی ئامێر و پرۆگرامه‌كانیان بزانن به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنیان.
AM:10:34:21/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3528
جار خوێنراوه‌ته‌وه