تكایه ڕێگه مه‌ده‌ن منداڵه‌كانتان ته‌ماشای ئه‌م درامایه بكه‌ن
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی ناوخۆی به‌ریتانیا هۆشداری داوه‌ته دایكان و باوكان ڕێگه نه‌ده‌ن به منداڵه‌كانیان ته‌ماشای درامای "Squid Game" ی به‌ناوبانگ بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له‌ناو ئه‌م درامایه‌دا هه‌یه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ی به‌ریتانی ڕاپۆرته‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه كه تیمی پارێزگاری فێركاری له كۆمه‌ڵه‌ی" پدفۆڕدشیر" له‌ڕێی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه دایكان و باوكانی ناوچه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه كه ڕێگه نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ته‌ماشای ئه‌م زنجیره‌یه بكه‌ن چونكه شه‌ڕه‌نگێزی زۆری تیادایه .
پێشتر چه‌ندین ڕاپۆرتی دیكه دایكان و باوكانی ئاگاداركردۆته‌وه له زیانه‌كانی ته‌ماشاكردنی ئه‌م درامایه له‌لایه‌ن ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له 6 ساڵ كه‌متره چونكه كاریگه‌ری مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ریان.
"Squid Game" درامایه‌كی كۆریای باشووره و له مانگی ڕابردوو سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا و تا ئێستا له نێتفلێكس زیاتر له 111 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له تۆڕی نێتفلێكس درامایه‌ك ئه‌و بینه‌ره زۆره‌ی هه‌بێت.
دراماكه 9 ئه‌ڵقه‌یه و تیایدا كۆمه‌ڵێك كه‌س كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی بڕێك پاره و هه‌تا قۆناغی مردن ده‌ڕۆن بۆ بردنه‌وه‌ی 38.31 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
PM:12:04:19/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4080
جار خوێنراوه‌ته‌وه