پیاوێكی چینی له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت
وێستگە ستایل-
دادگای چین بڕیاری له سێداره‌دانی ده‌ركرد بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی سوتاند له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
لامۆ ئافره‌ته كوژراوه‌كه خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆر بووه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی" دویین" ی چینی كه هاوشێوه‌ی" تیك تۆك" وایه و هه‌زاران كه‌س ئه‌م خانمه‌ی فۆڵۆ كردوه و گرته ڤیدیۆی تایبه‌ت به شێوازی به‌كارهێنانی ماكیاج و جوانكاری بڵاوكردۆته‌وه و گرته ڤیدیۆكانی زیاتر له ملیۆنه‌ها لایكی بۆ چووه.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 30 ساڵه چه‌ندین جار په‌نای بردۆته به‌ر دادگا و ڕێكاری یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕزگاری ببێت، به‌ڵام بێ سوود بووه و دواجار له مانگی سێپتێمبه‌ری 2020 له كاتێكدا ڤیدیۆیی لایڤی كردۆته‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی بتڵێك به‌نزینی كردوه به‌سه‌ریدا و سوتاندویه‌تی و دوای دوو هه‌فته له ڕووداوه‌كه به‌هۆی سوتانی %90 ی جه‌سته‌ی لامۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه دادگای چین دوا بڕیاری خۆیداوه و سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر بكوژی ئه‌م ئافره‌ته‌دا داوه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی.
PM:04:48:17/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1880
جار خوێنراوه‌ته‌وه