‌هۆكار و نیشانەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە

وێستگە ستایل-

ڕیخۆڵە کوێرە وەک گیرفانێکی شێوە پەنجەیی وایە کە کە لە کۆڵۆن دەردەچێت، لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی ناوسکدا، کاری ڕیخۆڵە کوێرە پەناگەیەکە و جێگەی گەشەیە بۆ بەکتریا سود بەخشەکانی ناو ڕیخۆڵە و ڕۆڵی هەیە لە سیستەمی بەرگریدا.

هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە دەبێتە هۆی ئازار لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی ناوسک، بەڵام لە زۆربەی کەسدا ئازارەکە لە ناوکەوە دەست پێدەکات، کاتێک هەوکردنەکە خراپتر دەبێت ئەوا ئازارەکەش زیاد دەکات و لە کۆتاییدا دەبێتە ئازارێکی توند، هەرچەند هەموو کەس بۆی هەیە تووشی هەوکردنی ڕیخۆڵە ببێت، بەڵام زیاتر لە تەمەنی نێوان(10-30) ساڵیدا ڕوودەدات، چارەسەرێکی ستاندارد بۆ ئەم حاڵەتە  لابردنی ڕیخۆڵە کوێرەیە بە شێوەی نەشتەرگەری.

نیشانەکانی توشبوون به‌ هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌ كوێره‌ بریتیه‌ له‌:
1- ئازارێکی لەناکاو کە لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی ناوسکدا دەست پێدەکات.
2- ئازارێکی لەناکاو کە لە دەوری ناوک دەست پێدەکات و دواتر بەرەو بەشی خوارەوەی لای ڕاستی ناوسک دەچێت.
3- ئازارێک کە زیاد دەکات بە ڕۆیشتن و کۆکە.
4- دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە.
5- لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.
6- تایەکی کەم ڕەنگە زیاد دەکات، ئەگەر حاڵەتەکە خراپتر بێت.
7- قەبزی یاخود سکچوون.
8- هەڵئاوسانی سک.
9- هەندێ جار نیشانەکان سەر لێشێوێنەرن بۆ پزیشک بەڵام لەبەر بەرژەوەندی نەخۆشەکە بڕیاری نەشتەرگەری دەدرێت.  
 لە وڵاتە پێش کەوتوەکانیش نزیکی %30 بۆ %35 ی ئەو نەخۆشانەی کە نه‌شته‌رگه‌ری ڕیخۆڵە کوێرەیان بۆ ده‌كرێت له‌ ڕاستیدا  ڕیخۆڵە کوێرەیان نیە.   

هۆکارەکانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ بریتیه‌ له‌:
گیرانی ناوپۆشی ڕیخۆڵە کوێرە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە، بەکتریا بە خێرایی زیاد دەکەن و دەبنە هۆی ئەوەی کە ڕیخۆڵە کوێرە تووشی هەوکردن بێت، هەڵئاوسان و بە کێم پڕبێتەوە، ئەگەر هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە دەستبەجێ چارەسەر نەکرێت ئەوا دەتەقێت.


PM:02:52:17/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 8868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌