بوكی خێزانی شاهانه بۆی نییه ئه‌م خۆراكانه بخوات
وێستگە ستایل-
دۆقه‌ی كامبریدج" كه‌یت میدلتۆن" هاوسه‌ری شازاده‌ی به‌ریتانیا" ولیام" پابه‌نده به یاساكانی ناو كۆشكی شاهانه له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌و یاسایانه قورسن و سه‌یرن .
ئه‌م خانمه هاوسه‌نگی و شیك پۆشی و ڕه‌فتاره‌كانی وایكردوه خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌رسامی ببن و پێده‌چێت ببێت به شاژنێكی سه‌ركه‌وتوو له داهاتودا، كه‌یت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نییه " په‌تاته و مه‌عكه‌رۆنی و برنج" و هیچ كام له‌و خۆراكانه بخوات كه نیشاسته‌ی تیادایه.
چێشت لێنه‌ری پێشووی تایبه‌تی شاژنه" ئه‌لیزابێس" ی دووه‌م له كۆشكی شاهانه" دارین ماكگرادی" ئاشكرای كردوه كه شاژنه ئه‌لیزابێس یه‌كێك نییه له عاشقانی ئه‌و خۆراكانه‌ی نیشاسته‌ی تیادایه له‌به‌ر ئه‌وه هیچكات له‌سه‌ر مێزی نانخواردنی شاهانه ئه‌م خواردنانه دانانرێت، بۆشیان نییه له ده‌ره‌وه‌ی كۆشك و له‌به‌ر چاوی كامێرا‌كان ئه‌م خواردنانه بخۆن له بۆنه گشتیه‌كان ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌یت یه‌كێكه له عاشقانی مه‌عكه‌رۆنی.
PM:02:40:17/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3304
جار خوێنراوه‌ته‌وه