ڤیدیۆ: هونه‌رمه‌ندێكی ناودار دوای سه‌رخۆش بوونی له چێشتخانه‌یه‌ك كرایه ده‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
پێگه‌ی" The Sun" ی به‌ریتانی گرته ڤیدیۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی" نیكۆلاس كیدج" ی ته‌مه‌ن 57 ساڵی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م هونه‌رمه‌ده له چێشتخانه‌یه‌ك له لاس فیگاس به سه‌رخۆشی ده‌كرێته ده‌ره‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه نیكۆلاس چۆته چێشتخانه‌یه‌كی به‌ناوبانگ له هوارد هیوز باراكوای و كارمه‌نده‌كان پێیان وابووه كه ئه‌م پیاوه بێ لانه‌یه به‌هۆی ئه‌و ستایله جلوبه‌رگه‌ی پۆشیویه‌تی.
نیكۆلاس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له مه‌ی خواردۆته‌وه ته‌نانه‌یت خۆی نه‌یتوانیوه نه‌عله‌كانی له‌پێ بكاته‌وه و یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی چێشتخانه‌كه یارمه‌تیداوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌مساڵ دایكی له‌ده‌ستداوه و بڕیار وایه كاری ئاینده‌ی له فیلمی "The Unbearable Weight of Massive Talent"، ده‌ربكه‌وێت و فیلمه‌كه له ژیانی تایبه‌تی نیكۆلاس وه‌رگیراوه.
PM:03:43:26/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 11392
جار خوێنراوه‌ته‌وه