نهێنی سور بوونی ڕه‌نگی ده‌ریای مردوو ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
به‌رپرسێكی ئه‌رده‌نی ئه‌نجامی پشكنینی سوور بوونی چه‌ند تۆپه‌ڵێك له ئاوی ده‌ریای مردووی ئاشكرا كرد و بابه‌ته‌كه‌ش پرسیاری زۆری له‌لای چالاكوانه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دروستكردوه.
پشكنینه‌كه ئاشكرای كردوه كه به‌رزی ئاستی مه‌نگه‌نیز له ئاوه‌كه‌دا هۆكاره بۆ سووربونی ڕه‌نگه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه كه هیچ زیانێكی ته‌ندروستی نییه.
دانیشتوانی ناوچه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه له هه‌ندێك شوێندا ئاوی ده‌ریاكه كۆبۆته‌وه و ڕه‌نگه‌كه‌ی سوور بووه و ئه‌مه‌ش ترسی له‌دڵی هاوڵاتیان دروستكردوه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به به‌رده‌وامی ئاستی ئاوی ده‌ریای مردوو ڕوو له كه‌مبوون ده‌كات و ساڵانه 102 مه‌تر له ئاوی ئه‌م ده‌ریایه كه‌مده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی زیادبوونی به هه‌ڵمبوونی ئاوی ده‌ریاكه و كه‌مبوونی بڕینی بارینی بارانه.
PM:03:23:26/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2316
جار خوێنراوه‌ته‌وه