زاناكان له ژاپۆن جۆرێك ڕۆبۆتیان دروستكردوه له‌سه‌ر شێوه‌ی منداڵ و وه‌ك كوڕێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ ڕه‌فتار ده‌كات.
ئیبۆكی ناوی ئه‌م ڕۆبۆته‌یه كه له‌سه‌ر دوو تایه ده‌ڕوات و ڕوخساری ده‌گۆڕێت له‌كاتی گۆڕانی ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانی و خاوه‌نی زیره‌كیه‌كی ده‌ستكرده و ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن كه هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كه‌ن.
پرۆفیسۆر هیرۆشی ئه‌یشیجۆرۆ مامۆستا له زانكۆی ئۆساكا ی ژاپۆنی باس له‌وه ده‌كات كه ڕۆبۆته‌كه به نزیكه‌ی جوڵه‌كانی له جوڵه‌ی مرۆڤ نزیكه و ده‌توانێت به ئاسانی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری بناسێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له گۆڤاری " ڕبۆتیكا" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه كه زانا ژاپۆنیه‌كان توانیویانه جوڵه‌ی خۆنه‌ویستانه‌ی برژانگ بۆ ئه‌م ڕۆبۆته دانبێنن و له‌گه‌ڵیدا ده‌ربڕینه‌كانی ڕوخسار وه‌ك هه‌ستكردن به خۆشحاڵی و سوپرایز و ترس.
PM:03:07:26/09/2021