خه‌یاری تاڵ سوودی هه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌یرینا مالتسیڤا پسپۆڕی زانستی بۆماوه زانییه له په‌یمانگای پزیشكی (IFM) له ئه‌مه‌ریكا و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خاوێنكردنه‌وه‌ی گشتی جه‌سته‌ی مرۆڤ یارمه‌تی درێژبوونی ته‌مه‌نی ده‌دات.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت نوێ بوونه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش كه پێی ده‌وترێتAutophagy ته‌نها خاوێنكردنه‌وه‌ی خانه‌كان ناگرێته‌وه به‌ڵكو خاوێنكردنه‌وه‌ی له‌ش ده‌گرێته‌وه له خانه مردوه ناپێویسته‌كان و دواتر هاوكاری ده‌ماره خانه‌كان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نوێ ببنه‌وه.
چه‌ند جۆرێك خۆراكی باو هه‌یه كه یارمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی له‌ش ده‌ده‌ن بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی خانه‌كان و یه‌كێك له‌وانه‌ش خه‌یاری تاڵه كه خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌یه.
له‌ناو خه‌یاری تاڵ‌دا مادده‌ی كوكوربیتاسین هه‌یه كه واده‌كات تامی خه‌یاره‌كه تاڵ بێت و له‌كاتی خواردنی ئه‌م جۆره خه‌یاره له‌ش له ژه‌هر خاوێن ده‌بێته‌وه و ئه‌م مادده‌یه له زه‌رده‌چه‌وه و پاقله‌ی سۆیا هه‌یه و هه‌مان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر له‌ش ده‌بێت.
سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و چتلاكی جه‌سته‌ی و خه‌وی ڕێك هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ن كه یارمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی له‌ش ده‌ده‌ن له ژه‌هر.
PM:01:02:26/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2792
جار خوێنراوه‌ته‌وه