دوای جیابوونه‌وه‌ی له مێرده‌كه‌ی ئافره‌تێك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
وێستگە ستایل-
خانمێك بڕیاری ئه‌وه‌یدا كۆتا ساته‌كانی ژیانی به خۆكوشتن كۆتایی پێ بهێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی، مێرده‌كه‌ی ڕێگه‌ی پێ نه‌داوه منداڵه‌كانی ببینێت.
ڕووداوه‌كه له میسر ڕویداوه و پیاوانی پۆلیسی میسر له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی" سكای نیوز" ئاشكرایان كردوه كه ئافره‌تێك كه خاوه‌نی دوو منداڵه له سه‌ر پردێكه‌وه خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه توشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی بووه و كۆتایی به ژیانی هاتووه.
هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌م ئافره‌ته تێكچوونی باری ده‌رونی و خه‌مۆكی بووه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یبووه و به جیابوونه‌وه كۆتایی هاتووه.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه ئاشكرای كردوه كه دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی و مێرده‌كه‌ی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه تۆڵه‌ی لێبكاته‌وه و ڕێگری بكات له‌وه‌ی دوو منداڵه‌كه‌ی ببینێت و ئه‌و هۆكاره وایكردوه كه دایكه‌كه كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت.
PM:02:44:25/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 5064
جار خوێنراوه‌ته‌وه