گرینگ‌ترین نیشانەکانی توشبوون به زەهایمەر
وێستگە ستایل-
زه‌هایمه‌ر یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه تا ئێستا چاره‌سه‌ری نییه، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له مرۆڤ به‌هۆی كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئازاد پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار له‌م بابه‌ته گرنگترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌خاته ڕوو.
1-دەبێت کەسەکە خەڵەفانی هەبێت.
2-دەبێت کەسەکە تەمەنی لەنیوان 40-90 ساڵ بێت.
3-دەبێت بەلای کەمەوە دوو یان سێ لەم نیشانانەی هەبێت:
-زاکیرەی تێکچووبێت
-توانای بریاردانی نەبێت
-گۆرانی کەسایەتی (وەک پێشتر کەسێکی هێمن بوو ئێستا گۆراوە بۆ کەسێی زوو هەڵچوو و توورە).
-تێکچوونی پێوەرەکان وەک (دانەنانەوە کەلوپەلەکانی لەشوێنی خۆیان).
-توانای قسەکردن و بیرکردنەوەی تێکبچێت.
4-دەبێت نیشانەکانی بەشێوەیەکی قۆناغبەندی بێت.
5- ئەلزەهایمەر پرۆسەیەکی درێژخایەن لەوانەیە بگاتە چەند مانگێک یان زیاتر لەشەش مانگ ئەم نیشانانەی لەسەر زیاد دەبێت.
6-کەسەکە لەهۆشچوونی نەبێت واتا گەشکە نەبێت.
7- هیچ روونکردنەوەیەکمان نەبێت بۆ نیشانەکانی سەرەوە جگە لە ئەلزەهایمەر .
PM:02:26:25/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3412
جار خوێنراوهتهوه