به 3 چه‌ك به‌رگری له‌شت به‌هێز بكه
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌رگری له‌ش مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان زۆر ده‌بێت به‌تایبه‌ت له وه‌رزی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمادا.
فیلیپ كۆزمینكۆ پزیشكێكی ڕوسیه و سێ هه‌نگاوی خستۆته ڕوو كه یارمه‌تی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش ده‌دات به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه وه‌رزی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی په‌تای وه‌رزی و كۆرۆنایه.
1- خواردنه‌وه‌ی چا به هه‌نگوین و لیمۆ و زه‌نجه‌فیل یان كاكاو و خواردنی میوه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
2-ڕۆشتن به پێ ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 5000 هه‌نگاو به‌رگری له‌ش چالاك ده‌كات و به‌بێ ڕۆشتنی ڕۆژانه به‌رگری له‌شت ده‌خه‌یته مه‌ترسییه‌وه.
3- پێش ئه‌وه‌ی نان بخۆیت یان ده‌ست بده‌یت له ڕوخسارت ده‌سته‌كانت باش خاوێن بكه‌ره‌وه.
PM:03:05:22/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3736
جار خوێنراوه‌ته‌وه