‌هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی گه‌ڕی

وێستگە ستایل-

نه‌خۆشی گه‌ڕی بریتیە لە نەخۆشیەکی پێست کە بەهۆی مشەخۆری ( Sarcoptes scabiei var. hominis) ڕوو دەدات، نیشانەکانی بریتیە لە خورانێکی زۆری پێست بە تایبەتی لە شەودا، هەنێک جار نەخۆشەکە لە کاتی خەودا خەبەر ئەکاتەوە لەبەر زۆری خورانەکەی، دكتۆر شڤان پزیشکی پایەبڵندی پێست له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" خورانەکە زیاتر لەش (قەد)، پەلەکان، بنباڵ، دەوری ناوک، ئەندامی زاوزێ دەگرێتەوە ، دەم و چاو و پێستی سەر ناگرێتەوە جگە لە هەندێ جار لە مناڵاندا ."

دەرکەوتنی پەڵەی وردی سور و ڕووشان و شوێنی خوراندن و هەندێ جار بڵقی جەراعەت لەسەر پەلەکان بە تایبەتی لە مناڵاندا لەگەڵ گرێی بچوک لەسەر ئەندامی زاوزێ .

دەرکەوتنی شوێنی میکرۆبەکە لەسەر پێست بە شێوەی گرێیەک یان پەڵەیەکی زبر بە درێژی نزیکەی ١ سم لە قەراغی پەنجە و مەچەک.

ئەم نەخۆشیە تووشی هەموو تەمەنێک دەبێت بە تایبەت مناڵ و بەتەمەن ، زیاتر لەو شوێنانە زۆرە کە قەرەباڵغە وەکو کەمپی ئاوارە و گرتووخانە و نەخۆشخانە و خانەی بە ساڵاچوان هتد.

لەڕێی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی پێست و بەکارهێنانی جل و بەرگ و جێگەی کەسی تووشبووەوە ئەگوازرێتەوە.

دەست نیشانکردن :- لەڕێگەی پرسیاری کردن مێژووی نەخۆشی و سروشتی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی نەخۆشیەکەوە پزیشک دەتوانێ دەستنیشانی بکات
هەندێک کات پێویست بە بەکارهێنانی دێرمۆسکۆپ یان مایکرۆسکۆپ یان وەرگرتنی نموونە لە پێستەکە دەستنیشان دەکرێ
چارەسەره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌م ڕێگایانه‌ ده‌كرێت:
پێویستە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە بخورێن یان نا ، پێکەوە چارەسەر بەکار بێنن، بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە کوشتنی میکرۆبەکە بە لێدانی ڕاستەوخۆ لە پێست.
Permethrin cream.  2.5%  ,5% 
malation lotion 0.5 % 
benzyl benzoate 25%
precipitated Sulpher 2-10 %
هەروەها حەپی Ivermectin tab 
شتن و خستنە بەرخۆری جل و بەرگ و کەل و پەلی تووشبوو.


PM:12:42:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 5956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل