دوو نیشانه له ده‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره
وێستگە ستایل-
پێش وه‌خته دیاریكردنی نه‌خۆشی شه‌كره كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام زۆر گرنگه كاتێك مرۆڤ هه‌ست به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌كات پشتگوێی نه‌خات و به‌دوایدا بڕوات.
1- بۆنی ناخۆشی ده‌م:
دكتۆه سیكا پزیشكی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه و ده‌ڵێت" بۆنی ناخۆشی ده‌م له حاڵه‌تی هه‌وكردنی پووك یان كلۆر بوونی ددان ئاساییه و پزیشكی ددان ئه‌وه یه‌كلا ده‌كاته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆنی ده‌م هاوشێوه‌ی بۆنی هه‌رمێی بۆگه‌ن بوو وابوو ئه‌وه مانای وایه كه‌سه‌كه ئاستی شه‌كری خوێنی گونجاو نییه و ئاستی كیتۆن له له‌شیدا به‌رزبۆته‌وه چونكه له‌ش چه‌وری سوتاندوه له‌جیاتی شه‌كر به‌هۆی كه‌می ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین له‌لایه‌ن په‌نكریاسه‌وه كه بۆ تێكشكاندنی شه‌كر پێویسته"
2-هه‌وكردنی پووك و برینداربوونی:
توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره مه‌ترسی توشبوون به هه‌وكردن و برینداربوونی پوكه، به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی گلوكۆز له خوێندا واده‌كات ناو ده‌م ببێته شوێنێكی شیاو بۆ گه‌شه‌ی به‌كتریا و ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی ناخۆشی بۆنی ده‌مه.
بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پوكت ئه‌م سێ ڕێنماییه له‌بیر مه‌كه:
1- ددانت به فڵچه و په‌ت خاوێن بكه‌ره‌وه.
2- ڕۆژانه دوو جار به مه‌عجونێك كه فلۆراید له پێكهاته‌یدا هه‌بێت ددانت بشۆ.
3- سێ مانگ جارێك فڵچه‌ی ددان شۆردنه‌كه‌ت بگۆڕه.
PM:12:03:22/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 7364
جار خوێنراوه‌ته‌وه