ڕێگا نادرێت پیاوانی سینگڵ بچنه ئه‌م شوێنه
وێستگە ستایل-
چه‌ند هۆتێلێك له توركیا چیتر ڕێگا ناده‌ن پیاوان به ته‌نها و به كۆمه‌ڵ بچنه ناو هۆتێله‌كانیان و ژووریان پێ نادرێت بۆ مانه‌وه، به وته‌ی خۆیان چونكه له بنه‌ڕه‌تدا شوێنه‌كه بۆ خێزان دروستكراوه.
پێگه هه‌واڵیه ڕوسییه‌كان له زاری " سێرگی گۆلۆف" سه‌رۆكی ئاژانسی یه‌كگرتوی گه‌شتكردن ئاشكرای كردوه كه له وڵاتی توركیا چه‌ندین هۆتێل ڕێگا ناده‌ن به مانه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی كه سینگڵن و ژماره‌ی ئه‌و هۆتێلانه‌ش له وڵاته‌كه‌دا زۆره.
گۆلۆف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه خاوه‌نی ئه‌م هوتێلانه توركن و ده‌ڵێن" له بنه‌ڕه‌تدا هۆتێله‌كه‌یان بۆ مانه‌وه‌ی خێزانه گه‌شتیاره‌كان دروستكردوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا به مانه‌وه‌ی پیاوی سینگڵ ناده‌ن ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێت كه پیاو له‌گه‌ڵ منداڵێكی خۆیدا بێت و ئه‌و پیاوانه‌ی سینگڵن یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێیان به‌یه‌كه‌وه له ژورێكی هۆتێلێكدا ده‌مێننه‌وه ئه‌وه كێشه دروست ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وایكردوه خاوه‌نی هۆتێله‌كان ئه‌م بڕیاره بده‌ن"
PM:03:27:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2368
جار خوێنراوه‌ته‌وه