ده‌رمانێكی نوێ بۆ توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌خرێته بازاڕه‌وه
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا دوای ئه‌وه‌ی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌رهه‌مهێنا ئه‌م كۆمپانیای به‌ریتانیه ده‌رمانێكی نوێی بۆ چاره‌سه‌ری توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌رهه‌مهێناوه كه مه‌ترسی مردن به‌م نه‌خۆشییه به‌ڕێژه‌ی %72 كه‌مده‌كاته‌وه به‌راورد به‌و چاره‌سه‌ره‌ی ئێستا بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه.
ئه‌م كۆمپانیایه تایبه‌ته‌ی ده‌رمان ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی نوێی (Enhertu) ی بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌نجامه‌كان زۆر دڵخۆشكه‌ر بوون و ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه ده‌رمانه‌كه بۆ توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك چانسی مانه‌وه‌یان له ژیان زیاتر ده‌كات، به‌راورد به ده‌رمانی trastuzumab emtansine (T-DM1) كه ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌كارده‌هێندرێت.
سوزان گالبریس جێگری سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی له زانستی شێرپه‌نجه ده‌ڵێت" ئه‌و داتایانه‌ی له‌دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه وه‌رگیراوه سه‌لماندویه‌تی كه گۆڕانكاری گه‌وره به‌ڕێوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
PM:05:23:19/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3732
جار خوێنراوه‌ته‌وه