ڤیدیۆ: گه‌نجێك" فێڵیان لێكردم و گورچیله‌یه‌كیان دزيم"
وێستگە ستایل-
گه‌نجێك به‌ناوی مسته‌فا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه فێڵی لێكرا و گورچیله‌یه‌كیان ده‌رهێناوه به‌و مه‌رجه‌ی 20 هه‌زار جونه‌ی میسری پێبده‌ن.
مسته‌فا باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كاته‌ی دایكی له نه‌خۆشخانه بووه پێویستی زۆری به پاره هه‌بووه و ناچار بووه ڕازی ببێت به‌و ئۆفه‌ره به‌ڵام ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به‌ڵێنه‌كه‌یان پێداوه پێش ئه‌وه‌ی بیبه‌نه نه‌خۆشخانه به‌نجیان كردوه و گورچیله‌یان ده‌رهێناوه و دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵتانی خوێنیان كردوه له‌سه‌ر شه‌قام فڕێیانداوه.
دوای زانینی ئه‌م هه‌واڵه دایكی به‌رگه‌ی نه‌گرتوه و گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌م گه‌نجه میسریه داوای ئه‌وه ده‌كات حكومه‌تی میسر هاوكاری بكات ئه‌گه‌ر ته‌نها به دابینكردنی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبونیش بێت چونكه دوور نییه بكه‌وێته سه‌ر شه‌قام.
PM:04:43:18/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوه‌ته‌وه