ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیر كرا كه گێچه‌ڵی سێكسی به‌م ئافره‌ته كرد
وێستگە ستایل-
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ئاشكرای كرد كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌ستگیر كردوه كه تۆمه‌تبارن به ده‌ستدرێژی سێكسی و ئازاردانی ئافره‌تێك به‌ناوی" یۆستینا" له ناوچه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی قاهیره.
ئافره‌ته‌كه به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه گێچه‌ڵی سێكسی پێكراوه و ئه‌شكه‌نجه‌دراوه و كه‌سی تۆمه‌تبار له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
یۆستینا له‌كاتێكدا وه‌ك هه‌ر پیاده‌یه‌كی ئاسایی به شه‌قامی 26 یۆلیۆ له ناوه‌ڕاستی قاهیره تێپه‌ڕبووه گه‌نجێك به ئۆتۆمبێلێكه‌وه به‌لایدا نێپه‌ڕ بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كردۆته‌وه له‌گه‌ڵیدا بچێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و داوای لێكردوه وازیلێبهێنێت به‌ڵام گه‌نجه‌كه به‌وه نه‌وه‌ستاوه و له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زیوه و ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی كردویه‌تی.
ئه‌م خانمه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه كه‌سی گێچه‌ڵ پێكه‌ر له ته‌واوی جه‌سته‌یداوه و چه‌ند كه‌سێك له ژێر ده‌ستی ده‌ریان هێناوه‌ته‌وه.
PM:04:21:18/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 8584
جار خوێنراوه‌ته‌وه