ڕۆژانه ده‌توانرێت ڤیاگرا به‌كاربهێندرێت؟
وێستگە ستایل-
ده‌رمانی" سیلدیناڤیل" ناسراو به ڤیاگرا یه‌كێكه له پڕ به‌كارهێنه‌رترین ده‌رمان له سه‌رتاسه‌رس جیهان و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسیه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌م ده‌رمانه جگه له‌ڕووی سێكسی سوودی دیكه‌ی ته‌ندروستی زۆره و له‌گه‌ڵیدا كاریگه‌ری لاوه‌كیشی هه‌یه.
په‌یمانگای نیشتیمانی تایبه‌ت به ته‌ندروستی (NIH) باس له‌وه ده‌كات كه بۆ به‌هێزكردنی لایه‌نی سێكسی باشتر وایه 30 خوله‌ك بۆ چوار كاتژمێر پێش چالاكی سێكسی به‌كاربهێندرێت به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت زیاتر له یه‌كجار له ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌كاربهێندرێت، به‌ڵام چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك ڤیاگرا به‌كاربهێندرێت؟
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له په‌یمانگای Karolinska له سوید ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه" ئه‌و پیاوانه‌ی گرفتی شاخوێنبه‌ره‌كانیان هه‌یه و ڤیاگرا ده‌خۆن بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌متره و ته‌مه‌نیان درێژ ده‌بێت"
دكتۆر دارین مارینیس پزیشكی فریاكه‌وتن له سه‌نته‌ری ئه‌نشتاینی پزیشكی ده‌ڵێت" ڤیاگرا ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن به‌كاریبهێنن كه گرفتی لاوازی توانای سێكسی و به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی نه‌بێت ناكرێت ئه‌م ده‌رمانه به‌كاربهێندرێت"
دیارترین كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی به‌كارهێنانی ڤیاگرا بریتیه له" سوربوونه‌وه‌ی پێست و ئازاری سه‌ر و قورسی هه‌رسی گه‌ده و سوتانه‌وه‌ی گه‌ده و خوێن به‌ربوونی لوت و خه‌وی قوڵ و مێروله كردنی ده‌ست و په‌له‌كان و هه‌ستیاری به ڕووناكی.
ئه‌گه‌ر دوای به‌كارهێنانی ڤیاگرا كه‌سه‌كه هه‌ست به زرنگانه‌وه‌ی گوێ و ئازاری سك و سه‌رگێژخواردن و خوراندن و سوتانه‌وه بكات ئه‌وه ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكرێت و له چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا ڕه‌نگه به‌كارهێنانی ڤیاگرا ببێته هۆی له ده‌ستدانی توانای بینایی.
PM:02:25:16/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 12624
جار خوێنراوه‌ته‌وه