به‌وێنه.. كیم كارداشیان خۆی له ڕه‌ش هه‌ڵكێشاوه
وێستگە ستایل-
له‌میانی به‌شدار بوونی له ڤیستیڤاڵی" میت گالا" له نیویۆرك ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كیم كارداشیان" جارێكی دیكه به ستایلێكی ته‌واو جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وت و سه‌رتاپا خۆی له ڕه‌ش هه‌ڵكێشاوه.
كیم كه دایكی 4 منداڵه جلێكی ته‌سكی ڕه‌نگ ڕه‌شی له ئاهه‌نگه‌دا پۆشیوه و به‌ته‌واوه‌تی ڕوخساری خۆی داپۆشیوه و له‌گه‌ڵ Demna Gvasalia به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی به یه‌كه‌وه ئاماده‌بوون.
له یه‌كه‌م ڕۆژی ئاهه‌نگه‌كه كیم به هه‌مان ستایل به‌ڵام به جلوبه‌رگی چه‌رمه‌وه ئاماده بوو و له هه‌ردوو ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ستایلی قژی وه‌ك كلكی ئه‌سپی داناوه.
ئاهه‌نگی میت گالا به‌گشتی له یه‌كه‌م دوو شه‌ممه‌ی مانگی مایۆ ساز ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاهه‌نگه‌كه دواخرا و ئه‌مساڵ له 13 ئه‌م مانگه‌وه یه‌كه‌م ڕۆژی ئاهه‌نگه‌كه ده‌ستیپێكردووه و تیایدا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی جیهانی به جلوبه‌رگی جیاوازه‌وه به‌شدار ده‌بن و ئامانجی ئه‌م ئاهه‌نگه نمایشكردنی جلوبه‌رگی ستایلی جیاواز و هه‌مه‌چه‌شنه.
PM:03:27:14/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 6316
جار خوێنراوه‌ته‌وه