داهێنانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری برینی قوڵ
وێستگە ستایل-
تیمێكی توێژینه‌وه و پزیشكی توانیان سه‌ركه‌وتوو بن له داهێنان و دروستكردنی جۆرێك پلاسته‌ر كه توانای چاره‌سه‌ری برینی درێژخایه‌ن و قورس و ئاڵۆزی هه‌یه.
ئه‌م جۆره پلاسته‌ره نوێیه توانایه‌كی زینده‌ی و شیبونه‌وه‌ی بایلۆجی و تایبه‌تمه‌ندی میكانیكی هه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ هه‌یه.
پلاسته‌ره پزیشكیه نوێكه پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه و كۆمپانیای ئه‌ڵمانی Skinomics GmbH و زانكۆی مارتن لۆسه‌ر و په‌یمانگای فراونهۆڤه‌ر كه ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری برینی قوڵ و درێژخایه‌ن به‌كاربهێندرێت.
له ئێستادا زاناكان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن سوود له پرۆتینی ترۆبۆلاستینی مرۆڤ وه‌ربگرن كه دواتر ده‌گۆڕێت بۆ پرۆتینی یه‌كه‌م له له‌شدا ئه‌ویش ئیلاستینه و پۆلیمه‌رێكی زینده‌ییه و ته‌مه‌نی درێژه و خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی میكانیكیه و نه‌رمی و لاستیكی ده‌به‌خشێت به ئه‌ندامه‌كانی له‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی پلاسته‌ردا به‌كاریبهێنن.
AM:11:54:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3008
جار خوێنراوه‌ته‌وه