بۆچی زۆرینه‌ی پاڵه‌وانی یارییه‌كان مه‌دالیاكانیان ده‌خه‌نه نێوانی ددانیانه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی ته‌ماشای یاری ئۆڵۆمپیاد ده‌كه‌یت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و دیمه‌نه‌ت بینیوه كه تیایدا پاڵه‌وانی ئۆڵۆمپیاده‌كان و ئه‌وانه‌ی براوه‌ی مه‌دالیای ئاڵتونین له‌كاتی ناوهێنانیان وه‌ك براوه كه مه‌دالیاكه‌یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 6 گرام ئاڵتونه ده‌یخه‌نه نێوانی ددانیانه‌وه.
زێڕ یه‌كێكه له‌و كانزایانه‌ی كه نه‌رمه و یه‌كێك له ڕێگاكان بۆ دیاریكردنی خاوێنی زێڕه‌كه بریتیه له گازگرتن لێی، ئه‌گه‌ر جێگای ددان له پارچه ئاڵتونه‌كه‌دا ده‌ربچێت ئه‌وه مانای وایه ئاڵتونه‌كه خاوێنه و ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ئاڵتون تیایدا كه‌مبێت و ته‌نها به ئاڵتون ڕوپۆش كرابێت ئه‌وه شوێنی ددان ده‌رناچێت تیایدا.
مه‌به‌ستی پاڵه‌وانه‌كان له‌م ڕه‌فتاره ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ئاستی خاوێنی زێڕه‌كه ده‌ربخه‌ن و ئه‌مه ته‌نها بابه‌تێكه خویان پێوه گرتوه ئه‌گه‌ر نا مه‌دالیاكان زێڕی ته‌واو نین و پێده‌چێت ئه‌م نه‌ریته به ئاسانی له‌ناو نه‌چێت.
PM:06:55:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4232
جار خوێنراوه‌ته‌وه