شاكیرا تۆمه‌تباره
وێستگە ستایل-
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی ئاشكرای كردوه كه به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خانمه گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی به‌ناوبانگ"شاكیرا" له‌به‌رده‌م دادگای وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تباره به ڕاكردن له‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی.
له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هاتووه كه ئه‌م خانمه بڕی 14.5 ملیۆن یۆرۆ كه ده‌كاته(17.2 ملیۆن دۆلار) قه‌رزی ساڵانی 2012- 2014 ی له‌سه‌ره و به‌ڵگه‌ی ته‌واویان تیادایه كه ئه‌م خانمه قه‌رزاری حكومه‌ته و تا ئێستا نه‌یداوه‌ته‌وه.
ساڵانی 2012-2014 شاكیرا له كه‌ته‌لۆنیا ژیاوه، له ئێستا تیمی یاسایی شاكیرا سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفته‌ن به‌ڵام زانیاری زیاتریان بڵاونه‌كردۆته‌وه.
PM:06:38:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 980
جار خوێنراوه‌ته‌وه