هیوایه‌ك بۆ توشبووان به نه‌خۆشی پاركنسۆن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ كاریگه‌ری هه‌ندێك پێكهاته‌ی ناو گژوگیا و میوه‌ی ئاشكرا كردوه كه سوودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی پاركنسۆن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Science Translational Medicine بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه كه پێكهاته‌ی" ڤارنیسۆل" كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له دروستبوونی ستیرۆیده چالاكه‌كان زۆر گرنگه بۆ دروستبوونی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و پرۆتینی" PARIS" له‌كار ده‌خات كه به‌رپرسه له توشبوون به نه‌خۆشی " پاركنسۆن"
نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای " جۆنز هۆبكنز" بۆ ئه‌ندازیاری خانه‌كان، تید داوسۆن ده‌ڵێت" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه"
فارنیسۆل به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ناو میوه و چه‌ندین جۆری گژوگیا هه‌یه به‌ڵام پسپۆڕان ئه‌وه‌یان ڕون نه‌كردۆته‌وه كه ڕۆژانه هاوڵاتیان ده‌توانن چه‌ند له‌م پێكهاته‌یه بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به نه‌خۆشی پاركنسۆن پارێزراوبن.
PM:04:40:29/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3448
جار خوێنراوه‌ته‌وه