به‌وێنه.. برازایه‌كی شاژنه دیانا له‌گه‌ڵ پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
له‌یدی "كیتی سپنسه‌ر" برازای شاژنه دیانا بووكی كۆچكردووی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ مایكل لویس خاوه‌نكار و ملیاردێر هاوسه‌رگیری كردوه كه 30 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره و له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی سازكردوه كه تیایدا هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانیان بانگهێشت كردوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی كیتی به جوانییه‌كه‌ی بۆته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و باس له‌وه ده‌كرێت له "دیانا" پوره كۆچكردوه‌كه‌ی ده‌چێت.
له‌یدی كیتی ته‌مه‌ن 30 ساڵ جلوبه‌رگی بوكێنیه‌كه‌ی له دیزاینی" دۆلسی و گابانا" یه و به‌تایبه‌ت بۆی دیزاین كراوه و له چه‌رخی ڤیكتۆری و له‌سه‌ر داوای خۆی ئه‌م دیزاینه وه‌رگیراوه.
دوای چه‌ند ساڵێك چیرۆكی خۆشه‌ویستی له‌نێوان له‌یدی كیتی و پیاوێكی خاوه‌نكاری ئیتاڵی و زیاتر له ساڵێك ده‌زیگرانداری ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان به‌هۆی بڵاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا دواخستن و له‌كۆتایدا بڕیاری ئه‌وه‌یاندا ئه‌م هه‌فته‌یه ئاهه‌نگه‌كه‌یان ساز بكه‌ن.
PM:05:11:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2420
جار خوێنراوه‌ته‌وه