‌ڤیدیۆ: دكتۆر هه‌رمان هۆشداری له‌ دۆخی ئێستای كۆرۆنا له‌ كوردستان ده‌دات

وێستگە ستایل-

دكتۆر هه‌رمان سامان پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی له‌ڕێی هه‌ژماره‌ فه‌رمیه‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه‌ و داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌م پزیشكه‌ داوا ده‌كات هاوڵاتیان زوو به‌ره‌و بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین بچن و ڤاكسین وه‌ربگرن و خۆیان به‌دوور بگرن له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان و به‌بێ ماسك نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ شونكه‌ شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جۆری ده‌لتا زۆر خێرا له‌ هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری ڤاكسین ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ڤاكسین %100 مرۆڤ پارێزراوت ناكات له‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵام مه‌ترسی توشبوون به‌ توندی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام باشترین هه‌نگاو وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌ و باشتر وایه‌ هاوڵاتیان باوه‌ڕ به‌و قسانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ له‌سه‌ر خراپی ڤاكسین ده‌وترێت"





PM:04:07:27/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 4084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌