له‌كاتی توشبوون به‌م حاڵه‌ته زوو سه‌ردانی پزیشك بكه
وێستگە ستایل-
دكتۆره سڤیتلانا جابۆیڤا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و جوانكاری هۆسداری له بریندار بوون و ته‌قینی پێستی ئانیشك ده‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خوران و سوربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت چونكه نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار.
ئه‌م خانمه پرۆفیسۆره له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ڕادیۆیی" سپۆتنیك" باسی له‌وه كردوه كه هه‌ندێك كه‌س گوێ به‌م حاڵه‌ته ناده‌ن كه له‌سه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م گرفته نیشانه‌یه بۆ هه‌بوونی گرفتێكی ته‌ندروستی له ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ و باشتر وایه له‌كاتی هه‌ستكردن پێی كه‌سه‌كه زوو سه‌ردانی پزیشك بكات و هه‌وڵی ئه‌وه نه‌دات خۆی له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ری بكات.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" وشكبوونه‌وه و ته‌قین و خوراندنی پێستی ئانیشك هۆكاره‌كه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشییه له‌وانه‌ش نه‌خۆشی سه‌ده‌فییه‌ی پێست یان نه‌خۆشی درێژخایه‌نی پێست یان نه‌خۆشی شه‌كره و دابه‌زینی هه‌ستیاری خانه‌كانی ئه‌نسۆلین بۆ ماوه‌یه‌كی كورت خایه‌ن یان درێژخایه‌ن و ئه‌م نه‌خۆشییه ته‌نها له‌لایه‌ن پزیشكی كوێره ڕژێنه‌كان دیاری ده‌كرێت.
PM:03:37:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3292
جار خوێنراوه‌ته‌وه