‌پزیشكێك: ڤاکسین ئەم شەپۆلە نوێیە ڕاناگرێت

وێستگە ستایل-


ئێمە ئێستا لە ناو شەپۆڵەکەین و ئەو کاتەمان لەبەر دەست نییە بە ڤاکسین کۆنتڕۆڵی بکەین، چونکە بۆ ئەوەی بەرگریی تەواو درووست بکرێت دژی ڤایرەسەکە، بە لایەنی کەم دوو ھەفتە پێویستە دوای وەرگرتنی ڤورچکی دووەم،  نێوان ھەردوو قورچکیش بەلایەنی کەم سێ ھەفتەیە، واتا کەسێک بەلایەنی کەم پێنج ھەفتەی پێویستە تا بەتەواویی بەرگریی درووست بکات، ئەم کاتەش گەلێک زۆرە و کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم شەپۆڵە بەمجۆرە شیاو نییە! ئەی چی بکرێت باشە؟

دكتۆر زانا پسپۆڕی ھەناوی ده‌ڵێت" لە ئێستادا باشتریین ڕێگە دوورکەوتنەوەیە لە شوێنە داخراوەکان و قەرەباڵخەکان، بەستنی ماسکێکی تەندروستانەیە لە کاتی چوونە دەرەوە، کەمتریین بەرکەوتەت ھەبێت لەگەڵ خەڵکی و ئاگاداریی پاک و خاوێنی دەستەکانت بیت، ئەمجۆرە کاریگەریی کەم کردنەوەی تەووژمی شەپۆڵەکە زیاترە."

ده‌شڵێت"نابێت پڕۆسەی ڤاکسین وەرگرتن بوەستێت، ڕێکارە خۆپارێزییەکان تەنھا بۆ کەم کردنەوەی زیان و لێکەوتەکان و ژمارەی تووشبووانە، تا ئەوەی کاتێکی باش دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەریی ڤاکسین، چونکە لە کۆتاییدا ھەموو ئەم ڕێکارانەی باسم کرد دەبنە پردێک بۆ گەیشتن بە کەناری ئارامیی، ئەویش بەلایەنی کەم دەبێت ٧٠٪ی دانیشتووان ڤاکسینیان وەرگرتبێت."


PM:02:55:27/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 4504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌