نوێترین وێنه‌ی جوانكیله‌كه‌ی سینه‌ما بۆته باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لاو" مه‌ی نور شه‌ریف" نوێترین وێنه‌ی له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند" نورا" كه ده‌كاته خوشكی دایكی "مه‌ی" بڵاوكرده‌وه و ئه‌م ده‌ركه‌وتنه نوێیه‌ی نورا بووه باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چونكه ماوه‌یه‌كی درێژه ئه‌م خانمه له نواندن و ده‌ركه‌وتن دوور كه‌وتۆته‌وه.
مه‌ی له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام ئه‌م وێنه‌یه‌ی پوری بۆ یادی 67 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی بڵاوكردۆته‌وه و به‌جۆرێك ستایشی پوری كردوه كه له‌جێگه‌ی دایك و هاوڕێ و خۆشه‌ویستی ژیانیه‌تی و ئومێدی ته‌ندروستییه‌كی زۆر باشی بۆ ده‌خوازێت.
نورا له‌دایكبووی 1954 ه و یه‌كێكه له‌و خانمه هونه‌رمه‌نده میسریانه‌ی ساڵانێكی زۆر له بواری فیلمی سینه‌مایی ڕۆڵی گێڕاوه و جوانی ئه‌م خانمه ئه‌و كاته و ئێستاش كه چونه ته‌مه‌ن كاری له جوانی ڕوخساری نه‌كردووه بۆته جێگه‌ی باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
PM:04:33:20/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 9356
جار خوێنراوه‌ته‌وه