عێراق.. توشبوون و مردنی نوێ به كه‌ڕووی ڕه‌ش تۆماركرا
وێستگە ستایل-
له پارێزگای نه‌جه‌ف له باشووری عێراق حاڵه‌تێكی نوێی مردن به كه‌ڕووی ڕه‌ش تۆماركرا ، ترس له‌وه هه‌یه ژماره‌ی توشبوون و مردن به‌م نه‌خۆشییه زیاتر ببێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" حاڵه‌تێكی مردن به كه‌ڕووی ڕه‌ش له پارێزگاكه‌یان تۆماركراوه و نه‌خۆشه‌كه ته‌مه‌ن 56 ساڵ بووه و توشی جه‌ڵته‌ی مێشك و هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لوت و چاوی بووه و توشبووی كۆرۆنا نه‌بووه و له هه‌مان كاتدا نه‌خۆشی شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدابووه كه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی توشبوون به كه‌ڕووی ڕه‌ش"
جگه له‌م حاڵه‌ته كه‌سێكی دیكه‌ی توشبوو به كۆرۆنا كه ته‌مه‌نی 55 ساڵ بووه توشی كه‌ڕووی ڕه‌ش بووه و چاكبۆته‌وه.
نه‌خۆشی كه‌ڕووی ڕه‌ش نه‌خۆشییه‌كی گوێزراوه نییه و ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی توشبونیان به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه زۆرینه ئه‌وانه‌ن كه به‌كارهێنه‌ری ده‌رمانی ستیرۆید و دژه هه‌وكردنه‌كانن و ئه‌وانه‌ش كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵه و به‌رگری له‌شیان لاوازه.
PM:03:51:20/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2488
جار خوێنراوه‌ته‌وه