چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر واز لە گۆشت خواردن بھێنیت ؟
وێستگە ستایل-
كهم كهس ههیه ئارهزووی خواردنی گۆشت نهكات، بهڵام دوور كهوتنهوه له خواردنی گۆشت سوودی بێ شوماری ههیه و دكتۆر ههرێم پزیشكی پسپۆڕی ههناوی لهم بابهتهدا دیارترینیا ن دهخاته ڕوو.
1-ڕیخۆڵەکانت تەندروست تر دەبن: بە گوێرەری توێژینەوەکان زیادە بەکارھێنانی گۆشتی ئامادەکراو و دانەوێڵەی پوختە کراو ،کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕێخۆڵەکان ھەیە لەبەرامبەردا سەوزە و میوەی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ یارمەتیدەرن.
2- لەدەست دانی توانا و ووزە: بەهۆی كەمی پرۆتین و ئاسن. و هەندێ ڤیتامین تایبەت كە سەرچاوەی سەرەكیان گۆشتی سورە.
3- زیاتر پێویستی سەرئاوکردن ؛زیاتر خواردنی سەوزە و ڕیشاڵەکان لەبەرامبەر نەخوادنی گۆشت .وا دەکات کەسەکە کەمێک ڕەوان بێت .
4- کەم بوونەوەی مەترسی توشبوون بە شەکرە ؛توێژەنەوەکان ئەو پەیوەندیەیان سەلماندووە.
5- دابەزینی چەوریەکانی خوێن ؛ بەتایبەت چەوری زیانبەخشی کەم چڕ ( LDL ) ،بۆیەپێویستە کەمتر لە ١٠٪ وزەی ڕۆژانە لە سەرچاوەی چەوریە تێرەکانەوە بێت.
6- لەوەیە کەسەکە پێویستی بە ھەندێ تەواوکاری خۆراکی و ڤیتامینات ھەبێت وەک ب ١٢، ئاسن و کالسیوم و ڤیتاین ئەی و بی و دی.
7-دابەزاندی کێش : زۆرێک لە سەرچاوەکان باس لە دابەزاندی کێش دەکەن لە کاتی زیاتر بەکاربردنی سەوزە و ڕیشاڵەکان .
8- کەمتر ھەوکردن: توێژینەکان ئەوەیان سەلماندووە کە زۆر بەکارھێنانی گۆشتی سور و چەوریە تێرەکان ئەگەری ھەوکردنی زۆرتر و توشبوونت شێرپەنجەی ڕیخۆڵەکان زیاد دەکات.
9- یارمەتی ڕاگرتنی بالانسی ژینگەو پاراستنی ئاژەڵەکان دەدەیت.
AM:10:22:20/06/2021
ئهم بابهته 2248
جار خوێنراوهتهوه