‌لێكۆڵینەوە لەنیشانەكانی ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنا دەكرێت

وێستگە ستایل-


دوای تۆماركردنی چەندین حاڵەتی هەوكردنی دڵ لەدوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ، لێكۆڵینەوە دەكرێت دەربارەی نیشانەكانی ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنا.

لێپرسراوانی تەندروستی ئەمریكا لێكۆڵینەوە دەكەن لەو ڕاپۆرتانەی باس لەدروستبوونی هەوكردنی دڵ دەكەن لای هەرزەكاران و گەنجان لەدوای وەرگرتنی دووەم ژەمی ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنا.

سەنتەری ئەمریكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و خۆپاراستن سی دی سی بڵاویكردەوە هەرچەندە ڕوون نیە ئەو هەوكردنەی دڵە بەهۆی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆناوە دروست بووبێت و هەرچەندە ڕاپۆرتەكان لەوبارەیەوە دەگمەنە، بەڵام لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت.

سەنتەری ئەمریكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و خۆپاراستن 275 ڕاپۆرتی لەبەردەستدایە لەبارەی دروستبوونی هەوكردنی دڵ لەنێوان تەمەنی 16 بۆ 24 ساڵی لەنێو زیاتر لە12 ملیۆن ژەمی دووەمی ڤاكسینەكان كەدراوە بەهاوڵاتیان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


AM:10:05:20/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌